١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٤:٤٤
پاڵپشتی لە ئیرادە و ئاسایشی خەڵکی عێراق سیاسەتی هەمیشەیی ئێرانە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی جەختی کرد: ئیرادە و ئاسایشی خەڵکی عێراق سیاسەتی بەردەوامی ئێرانە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ جومعە عناد سەعدوون وەزیری بەرگری عێارق کە سەفەری تارانی کردووە؛ نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ دەریاوان عەلی شەمخانی نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی دیدار و لەسەر پرسی دوولایەنە، ناوچەیی و نێودەوڵەتی گفتوگۆیان کرد.

لە ئەو دیدارەدا دەریاوان شەمخانی بە ئاماژە بە هاوکاری باش و بەکەڵکی بەرگری و ئاسایشی ئێران و عێراق لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی ڕێکخراو لەلایەن ئەمریکاوە، وتی: ئەو هاوکاریانە دەستەبەرکاری سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەییە و ئەبێ تا ئاستی ستراتیژیک بەرز ببێتەوە.

ناوبراو، پاراستنی ئاسایشی بنوورەکانی دوو وڵاتەکەی زۆر گرینگ وەسف کرد و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ هەرجۆرە نائەمنیەک کە بیەوێت ئاسایشی خەڵکی دوو وڵاتەکە تێکدات، قایم بەرەوڕوو دەبێتەوە.

لە درێژەی ئەو دیدارە جومعە عناد سەعدون وەزیری بەرگری عێراقیش بە دەسخۆشی لە پاڵپشتیی هەمە لایەنەی ئێران لە شکست دانی تیرۆریزم لە وڵاتی عێراق لەسەر تۆکمە کردنەوە و پەرەپێدانی پێوەندی ئێران و عێراق بەتایبەتی لە بواری سەربازی و ئەمنیەتی جەختی کرد.

342/